تەختەکلیلی کوردی

باشترین و خێراترین تەختەکلیلی سیستەمی ئەندرۆید کە چەندین تایبەتمەندی جیاواز و هەمەجۆر لەخۆ دەگرێت

تەختەکلیلی کوردی | FREE

تەختەکلیلی کوردی | PRO

داگرتن لە مارکێتە جیاوازەکان

ئامانج لە دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە چییە؟

تەختەکلیلی کوردی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی زمان و ڕێنووسی کوردی هاتۆتە بەرهەم هەتا ئێمەش بە شێوازێکی دروست و ستاندارد لە دنیای تەکنەلۆژیادا بنوسین
چیتر کیبۆردەکانی (عەرەبی ، لاتینی ، فارسی) نەبێتە جێگرەوەی زمانی ڕەسەنی کوردی
ئێمەش وەک هەموو گەلانی جیهان خاوەن تەختەکلیل و ڕێنووسی تایبەت بە خۆمان بین

ڕێکخستن و گۆڕانکاری

بوونی چەندین ڕێکخستنی جیاواز بۆ گۆڕانکاری و دەستکاریکردنی بەشەکانی بەرنامەکە

نوێکاری بەردەوام

کارکردن لەم پڕۆژەیەدا بەردەوام دەبێ تا باشترین و نوێترین خزمەتگوزاری تێدا فەراهەم بکرێت بۆ بەکارهێنەر

دیزاینی سەرنجڕاکێش

دیزاینی بەرنامەکە بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە داڕێژراوە چەندین ڕووکاری هەمەڕەنگی تێدا بەردەستکراوە

پارێزراو و سەلامەت

بەرنامەکەی ئێمە بەتەواوی سەلامەت و پارێزراوە بۆ کارکردنی بەش و تایبەتمەندییەکانی پێویستی بە هیچ ڕێگەپێدانێک نیە

باشترین و خێراترین

خێراترین و باشترین تەکنیکی تێدا بەکارهاتووە تا بەکارهێنەر بتوانێ بە کەمترین ماوە زۆرترین شت بنوسێت

یارمەتیدانی پێویست

لەڕێی دەستەی بەرێوەبەران و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەوە لەکاتی پێویستدا بەکەمترین ماوە هاوکاری دەکرێیت

بوونی سەرجەم خەندەکان و چەندین ڕووکاری هەمەڕەنگ

  • لەم تەختەکلیلەدا سەرجەم خەندە نوێیەکان بەردەستە و بەپێی جۆری مۆبایل هەتا بەرزتربێت خەندەی زیاتر لای بەکارهێنەر دەرەکەوێ بەپێی سیستەم
  • بوونی چەندین ڕووکاری جیاواز و تایبەتمەندی گۆڕینی ڕەنگی ڕووکار لەگەڵ ڕەنگی بەرنامەکاندا هەروەها دروستکردنی ڕووکاری تایبەت بەخۆت
  • بوونی چەندین زیکر و دۆعاو کورتە ئایەتی ناو قورئانی پیرۆز
  • بوونی سەدان هێما و نیشانە و ئامرازی جیاواز تایبەت بە جوانکاری نووسین


کورتە زانیاری خاوەن پڕۆژە

گۆران غەریب کەریم دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەر
وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی و شارەزای زمانەکانی پڕۆگرامین
Java, Kotlin, Flutter

Goran Gharib

Ceo & Founder

بەبێ هەوڵدان و ماندووبون و سەرکێشی بۆ داهێنان و نوێکاری
هیچ شتێک لە دنیادا نایەتە بوون

..بڵاوکردنەوە گرنگی پێدانە..

وەک پشتگیریەک بۆ ئێمە و بەردەوامبوون لە کار و پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکانمان

هیوادارم بەرنامەکە بێبەش نەکەن
لە دانانی پێنج ئەستێرە
⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️

هەروەها بڵاوی بکەنەوە و بینێرن بۆ هاوڕێ و خزم و ناسیاوتان
تا بگاتە دەستی هەموان و سوودی لێ وەربگرن




گونجاندن و کارکردن لەسەر زۆۆۆۆربەی مۆبایل و تابلێتەکان

تەختەکلیلی کوردی بەجۆرێک دیزاینکراوە کە لەسەر ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێتەکانیش بەبێ کێشە کار دەکات

هەروەها لە تەلەفزیۆنی زیرەکیش کە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەربێت بەبێ کێشە بەرنامەکە کاردەکات

بوونی چەندین زمان و شێوازی جیاوازی نووسین

  • بوونی زیاتر لە ١٥ زمانی جیاواز
  • بوونی دەیان شێوازی تایبەت و ڕێکخراوی پیتەکان
  • بنیاتنراوە لەسەر شێوازەکانی (GBoard, SwiftKey, Standard Keyboard)

هەروەها چەندین شێوازی تایبەتی تریش کە هەموویان لەسەر خواست و پێشنیاری بەکارهێنەران زیادکراوە

تاکە تەختەکلیلی سیستەمی ئەندرۆیدە کە زۆۆۆرترین تایبەتمەندی و شێوازی جیاواز لەخۆ بگرێت و لە هیچ کام لەوانی تر بەردەست نییە

بوونی بەشی لەبەرگیراوەکان بۆ هەڵگرتنی شتەکانت

تەختەکلیلی کوردی تایبەتمەندی بەشی لەبەرگیراوەکان لەخۆدەگرێت هاوشێوەی کیبۆردە بەناوبانگەکان بۆ هەڵگرتن و پاراستنی

  • نووسین و داتا و پەرەگرافی درێژ
  • وێنە و کورتە ڤیدیۆیی کۆپیکراو
  • ئیمەیڵ و ژمارەی تەلەفون و بەستەری ماڵپەڕەکان

لێدوانی بەکارهێنەران

سەرنج و تێبینی بەکارهێنەرانی تەختەکلیلی کوردی لە مارکێتە جیاوازەکان

Sari Rashid

دەستان خۆش بێت و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئەخوازم....‼️
⁩📬🤗⁦🖐️⁩🌹⁩⁦ⓇⒸ

Akram Salih Hasan

دەستەکانتان خوش بێت زور دلخوشم بەم کیبوردە خوای گەورە پاداشتان بدات ‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌

سارا جلال

ئەتوانم بڵێم پڕ خزمەتگوزاریترین کیبۆردی کوردیە دەستخۆشیت لێ ئەکەم

Farman Mala

🥇🎖️🏅🏆تەختەکلیلی زۆر جوانە دەستان خۆش بەس خودا بێ کەموو کوڕیە بە ئومێدێ کاری جوانتر

Hanar Amir

ماندوو نەبن بۆ ئەم کارە ، بەڕاستی جێگای دەست خۆشین تەختەکلیلێکی زۆر باش و کەم کێشەیە

Osama Nzeer Mustafa

ئەمە یەکەم کیبوردە لەناوی گوگل پلەی ناو گوگڵ هەر هەموو نینە وەک ئەمە ناهێتیش

Sultan

به راستي ئه پيكي ناوازه يه هه ر بژين ده ستتان خوش بيت به هيواي سه ركه وتن به رده وام بن دلي من❤️💚

Romi M

دەستەکانت خۆشبێ و ماندوو نەبیت بەڕاستی تاکە تەختەکلیلە کە زۆر بەدڵمە 💜 زۆر سوپاس❤

Arya

بەجدی لە تەمەنما کیبۆردی ئاوا باش و سەرکەوتووم نەدیوە بەڕاستی دەستان خۆش ئەتوانم بڵێم یەکێکە لە باشترین و نایابترینەکان بەهیوای کاری جوانتر ، بارك الله فیکم

Arian Uosefi

زۆر جووانە ٥ ستاڕەیی بۆ کە مە ۆڵاھێ

نرخی تەختەکلیلی کوردی

تەختەکلیلی کوردی بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەبێ بەرامبەر و بێ بوونی هیچ جۆرە ڕیکلام و سپۆنسەر و پاڵپشتیەکی دارایی بەردەوام بووە لە خزمەتکردن تا ئەم دەقەیەش وەشانی خۆڕایی پێشکەش دەکات

الحمدلله بە خۆشحاڵییەوە لە ئێستادا وەشانێکی تریش بەردەستە بۆ بەکارهێنەران بە نرخێکی ڕەمزی کەم، کە چەندین تایبەتمەندی ناوازە و هەمەجۆر لەخۆ دەگرێت کە لە وەشانی ئاساییدا بەردەست نیە..

خۆڕایی

$0بۆ هەمیشە

  • بەبێ ڕیکلامی بێزارکەر Ads free
  • بەردەستە بە شێوازی ١٥ زمانی جیاواز
  • بوونی ١٠ ڕووکاری هەمەڕەنگ
  • بوونی سەرجەم ئیمۆجییەکان
  • بوونی مێژووی ئیمۆجییەکان
  • بوونی فۆڵدەری کاتی بۆ هەڵگرتنی لەبەرگیراوەکان
  • بوونی تایبەتمەندی گەڕانی دەنگی
  • پێشنیارکردنی ووشە و ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕێنووس
دابەزاندن
  • زیادکردنی زمان بۆ بەکارهێنان
    (Add Language)

    هەنگاوی یەکەم (١)

    سەرەتا کە تەختەکلیلی کوردی دادەبەزێنیت تەنیا زمانی ئینگلیزی
    بەشێوەی بنەڕەتی چالاکە بۆ نووسین

    پێویستە زمانەکانی تریش زیاد بکەیت بۆ لیستی بەکارهێنان
    بۆ زیادکردنی زمانێکی زیاتر پەنجەبنێ بە دوگمەی (زیادکردنی زمان)



    پاشان لە لیستی زمانەکاندا یەکێ لەو زمانانە هەڵبژێرە کە ئەتەوێ پێی بنووسیت


  • هەنگاوی دووەم (٢)

    دوای زیادکردنی زمان پێویستە شێوازی نووسینیش دیاریبکەیت
    هەر لە بەشی زماندا پەنجەبنێ بە شێوازی نووسین
    (Layout)

    ئینجا شێوازێک لە لیستەکەدا هەڵبژێرە کە خۆت دەستت پێی ڕاهاتووە پاشان پەنجەبنێ بە دوگمەی (زیادکردن)


  • تێبینی‌گرنگ: پێویستە هەنگاوی یەکەم و دووەم بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەیت
    تا بتوانی زمانی کیبۆردەکە بگۆڕیت لەکاتی نووسیندا

    بۆ گۆڕینی زمانی تەختەکلیل بۆ زمانێکی تر
    پەنجەت بە ئاڕاستەی لای ڕاست یان چەپ بجوڵێنە
    یان کەمێک دەست لەسەر دوگمەی بۆشایی ڕابگرە


  • تێبینی: ئەم زیکرانە لەناو دوگمە سەرەکییەکان دانراون
    بە کەمێک دەست ڕاگرتن لەسەریان دەرەکەون

    بۆ نوسینی ( ﷲ ، ﷻ ، ‌‌اللّٰهُ‌ أَكْبَر‌ )
    دەست لەسەر پیتی ( چ ) ڕابگرە

    بۆ نوسینی ( ﷴ ، ﷺ )
    دەست لەسەر پیتی ( م ) ڕابگرە

    ( ﷽ ) بۆ نوسینی
    دەست لەسەر پیتی ( ب ) ڕابگرە

    بۆ نوسینی ( إِنْ شَاءَ اللّٰه )
    دەست لەسەر پیتی ( ڵ یان گ یان ع ) ڕابگرە

    بۆ نوسینی ( الْحَمْدُ لِلّٰه )
    دەست لەسەر پیتی ( ح ) ڕابگرە

    بۆ نوسینی ( ‌‌سُبْحَانَ‌‌ ‌اللّٰه‌‌‌‌ )
    دەست لەسەر پیتی ( خ ) ڕابگرە

    بۆ نوسینی ( ‌‌أَسْتَغْفِرُ‌ اللّٰه‌‌ )
    دەست لەسەر پیتی ( ن ) ڕابگرە



    هەروەها لای بەشی خەندەکان (ئیمۆجی) چەندین نزا و کورتە ئایەت دانراوە

  • تێبینی: پێویستە مۆبایلەکەت لە دۆخی ئاساییدا بێت و بێدەنگ نەکرابێ یان پاوەر سەیڤ چالاک نەبێت
    لەهەندێ مۆبایلدا کاریگەری دەنگی و لەرزین کار ناکات گەر دۆخی تاریک بەکارهاتبێ

    بۆ چالاککردن و بەکارهێنانی کاریگەرییەکانی دەنگ و لەرزین
    بچۆ سەر بەشی تەختەکلیل لە ڕێکخستنەکانی بەرنامەکەدا
    هەر لەهەمان شوێن ئەتوانی ئاستی دەنگ و هێزی لەرزین بگۆڕیت


  • بۆ زیادکردنی ماوە و دانانی بۆشایی زیادە لەنێوان دوگمەکاندا
    بچۆ بەشی تەختەکلیل بۆ گۆڕینی مەودای نێوان دوگمەکان


  • بۆ گۆڕینی قەبارەی تەختەکلیل بەرنامەکە بکەرەوە و بچۆ سەر بەشی (تەختەکلیل)
    دواتر هەڵبژاردنی یەکەم نوسراوە (قەبارەی تەختەکلیل) قیاسێک بەدڵی خۆت دیاریبکە

    هەروەها بۆ گەورەکردن یان بچووککردنەوەی قەبارەی فۆنتی نووسین
    بچۆ سەر هەڵبژاردەی دووەم خواروی قەبارەی تەختەکلیل


  • بۆ پیشاندان و گۆڕینی جێی هێما و پیتە لاوەکییەکانی خانەی دووەم
    بەشی زمان بکەرەوە لە ڕێکخستنەکانی بەرنامەکە
    لەوێ ئەتوانی شوێنی هێما و پیتە زیادەکانی خانەی دووەم بگۆڕیت



  • بۆ دیاریکردنی نووسینەکان پەنجەت لەسەر دوگمەی سڕینەوە ڕابگرە
    ئینجا بەبێ ئەوەی پەنجەت لابدەیت بە ئاڕاستەی لای چەپ دەست بجوڵێنە


  • لەکاتی وەستانی لەناکاوی بەرنامەکە تکایە ئەم بەشە فەرامۆش مەکە
    پەنجەبنێ بە لەبەرگرتنەوەی ڕاپۆرتی هەڵە، دواتر پەنجەبنێ بە دوگمەی ناردنی ڕاپۆرت بۆ چارەسەرکردن
    بۆ دۆزینەوەی جۆری کێشەکە و چارەسەرکردن و باشترکردنی بەرنامەکەمان لە وەشانەکانی داهاتوودا